بەرپرسی یەکەمی دەستەی بەڕێوەبەرە و سەرپەرشتی ئهنجومهنی بازنه ئهکا.
دوەم، سکرتێری بازنه.
بەرپرسە لە تۆمارکردن و پاراستنی لیستی ناوی ههڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان و پشتیوانەکانی.
بەرپرسە لە رێکخستنی کات و شوێنی کۆبونهوهی ئهنجومهن و ئاگادارکردنی ئهندامهکانی و ئامادەکردنی کۆنوسی کۆبونهوهکان.
گەیاندنی هەواڵی چالاکی و کۆبونەوە و روداوە گرنگەکانی ناوچەکەیان بە ئەنجومەنی وڵات و ئەگەر پێویستی کرد بە دەزگاکانی راگەیاندنی گۆڕان.
سێیەم، بهڕێوهبهری کارگێڕی.
بهرپرسه له راگرتنی داهات و خەرجی دارایی بازنە.
بەرپرسە لە دابینکردنی پێویستیه لۆجستیهکانی بازنهکهی و ئامادەکردنی شوێنی کۆبونەوە.
بەرپرسە لە دروستکردنی پەیوەندی لە گەڵ ئەندامانی رەوەندی کوردی و بەشداری بۆنە کۆمەڵایەتیەکان.
یەکەم، سازدان و بەشداری لە چالاکی و بۆنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکانی رەوەندی کوردی.
دوەم، بەسەرکردنەوەی هەڵسوڕاوان و پەیداکردنی پشتیوانی نوێی گۆڕان.
سێیەم، کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی بۆ چالاکیەکانی گۆڕان.
چوارەم، ئاگادارکردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات له ههر روداوێک کە له سنوری بازنهکهیاندا ئهقهومێ.
یەکەم، دەستەی بەڕێوەبەر لە نێوان دو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وڵات دا بەرپرسە لە جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردە و ئەرکەکانی ئەنجومەن.
دوەم، هەر ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات بە تەنیا و هەمویان بە کۆمەڵ بەرپرسیارن لە راپەڕاندنی ئەرکە گشتیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و پاراستنی یەکڕیزی و ناوبانگی بزوتنەوەکە لە سنوری وڵات دا.
سێیەم، بۆ ئەوەی تێکەڵاوی لە کار و فرمانەکانی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات دا رونەدا و، هیچ کام لەو هاوڕێیانە دەس وەرنەداتە کاروباری ئەوی تریان و، هەر یەکێ لەوان ئەرک و سنوری کارەکانی خۆی بزانێ، پێویستە بە وردی پێڕەوی لە مادەی نۆیەمی ئەم رێنماییە بکرێ
مادەی نۆیەم: پێکهاتەی (دەستەی بەڕێوەبەر) ی ئەنجومەنی وڵات و ئەرکەکانی
دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات پێکدێ لە ٧ ئەندام:
یەکەم، سەرۆکی ئەنجومەن
یەکەم – ١: بهرپرسی یهکهمی ئەنجومەنی وڵاتە.
یەکەم – ٢: بەرپرسە لە پاراستنی پەیوەندی هاوڕێیەتی و تەبایی و سازان لە نێوان سەرجەم ئەندامانی دەستە و ئەنجومەن و هەڵسوڕاوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەو وڵاتەدا.
یەکەم – ٣: هاوکاری ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرە بۆ ئەوەی هەریەکەیان لە سنوری ئەرکەکەی خۆی دا کارەکانی ئەنجام بدا.
یەکەم – ٤: بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ژوری هەڵبژاردن بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنە گشتی و راپرسیە گشتیەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان.
دوەم، سکرتێری ئەنجومەن
دوەم – ١: بهرپرسه له دانانی بهرنامه و دیاریکردنی کات و شوێنی کۆبونهوه و تۆمارکردنی بابهتهکانی ناو کۆبونهوه و بڕیار و راسپاردهکانی و،
دوەم – ٢: هاوئاههنگی نێوان ههمو بازنە و رایەڵهکانی سنوری وڵاتەکهیان.
دوەم – ٣: بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ژوری رۆژنامەوانی هەواڵی چالاکیەکانی ئەنجومەنی وڵات و رەوەندی کوردی و روداوە گرنگەکانی وڵات لە دەزگاکانی راگەیاندن و سایتی فەرمی بزوتنەوەدا بڵاو ئەکاتەوە
سێیەم، بەڕێوەبەری لۆجستی.
سێیەم – ١: بهرپرسه له راپهڕاندنی کاروباری کارگێڕی، دارایی، ژمێریاری.
سێیەم – ٢: بەرپرسە لە کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی بزوتنەوەکە.
سێیەم – ٣: دابینکردنی پێویستی لۆجستی ئەنجومەن و بازنەکانی و ئامادەکردنی شوێنی کۆڕ و کۆبونەوە و سیمینارەکانیان و، شوێنی بۆنە کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگیەکان.
چوارەم، بەڕێوەبەری پەیوەندی کۆمەڵایەتی
چوارەم – ١: بەرپرسە لە دروستکردنی پەیوەندی لە گەڵ توێژ و گروپە جیاوازەکانی رەوەندی کوردی و، بەشداری لە خۆشی و ناخۆشیەکانی دا.
چوارەم – ٢: بەرپرسە لە سازکردن یا بەشداری ئاهەنگ و بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی کوردستانیانی وڵات.
چوارەم – ٣: بەرپرسە لە پەیوەندی لە گەڵ حیزب و رێکخراو و ناوەندە کوردستانیەکان.
چوارەم – ٤: بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ژوری پەیوەندی نیشتمانی، لە کۆنگرە و کۆبونەوەی حیزبە سیاسیە کوردستانیەکانی وڵاتەکەدا نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەکا.
پێنجەم، بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی
پێنجەم – ١: بهرپرسه له پهیوهندی له گهڵ: وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی خانەخوێ و، حیزبە سیاسیەکانی و ئەندامانی پارلەمان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی شارستانی، دەزگاکانی راگەیاندن.
پێنجەم – ٢: بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ژوری پەیوەندی دیپلۆماسی، لە کۆنگرە و کۆبونەوەی حیزبە سیاسیەکانی وڵاتەکەدا نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەکا.
پێنجەم – ٣: بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی ئەبێ زمانی وڵاتەکە بە چاکی بزانێ.
شەشەم، رێکخەری رایەڵەی لێهاتوان.
شەشەم – ١: دۆزینەوە و دامەزراندنی پەیوەندی لە گەڵ کەسایەتیە هەڵکەوتوە کوردستانیەکانی بوارەکانی زانست و تەکنۆلۆجیا هەروەها مامۆستایانی زانکۆ، پزیشک، ئەندازیار، یاسایی، بەڕێوەبەرانی کارگێڕی، هونەرمەند و وەرزشکار، بازرگان...
شەشەم – ٢: دۆزینەوە و دامەزراندنی پەیوەندی لە گەڵ لێهاتوانی تازەپێگەیشتوی نەوەی دوەمی رەوەندی کوردی.
شەشەم – ٣: رێکخەری رایەڵەی لێهاتوان ئەبێ خۆی خاوەنی بڕوانایەکی ئاکادیمی بێ.
حەوتەم، نوێنەری ئافرەتان
حەوتەم– ١: بە دواداچونی پرسی ئافرەتی کوردستانی لەو وڵاتەدا.
حەوتەم– ٢: هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و پێگەیاندنی هەڵسوڕاوی نوێی چالاکی بواری ئافرەتان لە ناو کابان و فەرمانبەران، کارمەندان، خوێندکاران دا.
حەوتەم – ٣: دامەزراندنی تۆڕی پەیوەندی لە گەڵ ئافرەتانی هەڵسوڕاوی رێکنەخراوی گۆڕان و، ئافرەتانێ کە ناخوازن کاری رێکخراوەیی بکەن.
حەوتەم – ٤: دامەزراندنی پەیوەندی لە گەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای شارستانی تایبەت بە ژنان و رێکخراوەکان ئافرەتانی سەر بە لایەنە سیاسیەکان.
بەشی چوارەم – رەوتی هەڵبژاردن
مادەی دەیەم: رێکخستنی تۆماری دەنگدەران
یەکەم، ژوری رەوەندی کوردی بە هاوکاری لە گەڵ ئەنجومەن و بازنەکانی هەندەران بەرپرسە لە رێکخستنی تۆماری دەنگدەرانی هەر بازنەیەک بە جیا و هەر وڵاتێک بە جیا.
دوەم، تەنیا ئەوهەڵسوڕاوانەی ناویان لە تۆماری دەنگدەران دا نوسراوە لە پرۆسەی ئەم هەڵبژاردنەدا مافی دەنگدانیان هەیە.
سێیەم، ئەو هەڵسوڕاوانەی لەم قۆناغەی هەڵبژاردن دا ناویان لە تۆماری دەنگدەران دا ئەنوسرێ بریتین لە:
سێیەم – ١: ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکانی ئیستا.
سێیەم – ٢: ئەندامانی ئەنجومەنی بازنەکان.
سێیەم – ٣: هەڵسوڕاوانی بنکەکان (ئەگەر هەبو)
چوارەم، هەمو هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەر ئاستێکی رێکخراوەیی دا بێ، ئەگەر ناوی لە تۆماری دەنگدەران دا نوسرا بێ و، مەرجەکانی تێدا بێ، بۆی هەیە بەشداری لە هەڵبژاردن دا بکا، هەروەها خۆی کاندید بکا بۆ هەر یەکێ لە ئەرکەکانی ئەندامەتی دەستەی بەڕێوەبەری (بازنە/ ئەنجومەنی وڵات).
پێنجەم، هەڵسوڕاوی نارێکخراو ئەتوانێ ناوی خۆی لە تۆماری دەنگدەران دا تۆمار بکا و خۆی کاندید بکا بۆ هەر یەکێ لە پۆستەکانی دەستەی بەڕێوەبەری (بازنە/ ئەنجومەنی وڵات) ئەگەر مەرجەکانی تێدا بێ.
مادەی یانزەیەم: شێوەی دەنگدان
یەکەم، هەڵبژاردن لە هەمو قۆناغەکانی دا بە دەنگدانی نهێنی و راستەوخۆ و ئەلکترۆنی ئەبێ و ژوری هەڵبژاردن بەرپرسە لە رێکخستنی قۆناغەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن.
دوەم، بۆ ئەوەی رێگە بە دەنگدەر بدرێ لە پرۆسەی دەنگدان دا بەشداری بکا هەمو دەنگدەرێ پاسکۆدی تایبەت بە خۆی ئەبێ.
سێیەم، لە حاڵەتی هاوتابونی دەنگەکانی دوکاندیدا، ئەگەر یەکێکیان ئافرەت بو ئافرەتەکە بە دەرچو دائەنرێ و ئەگەر هەردوکیان پیاو بون بە پێکهاتنی هەردو کاندید یا بە تیروپشک یەکلایی ئەکرێتەوە.
چوارەم ، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات بە دو قۆناغ ئەنجام ئەدرێ:
قۆناغی یەکەم، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکان.
قۆناغی دوەم، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات.
مادەی دوانزەیەم: هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە
یەکەم، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بازنە لە لایەن هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، کە ناویان لە تۆماری دەنگدەرانی ئەو بازنەیەدا نوسراوە، هەڵئەبژێردرێن.
دوەم، پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردن چوار کەسی یەکەم لە ریزبەندی هەڵبژێردراوەکان دا ئەبنە دەستەی بەڕێوەبەر.
مادەی سیانزەیەم: هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات
یەکەم، هەمو ئەندامانی ئەنجومەنی بازنەکان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری وڵاتەکەدا، ئەگەر مەرجەکانیان تێدا بێ، بۆیان هەیە خۆیان بۆ ئەندامەتی دەستەی بەڕێوەبەری وڵات کاندید بکەن.
دوەم، خۆکاندیدکردن بۆ پۆستەکانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات بە تەنها ئەبێ و، هەریەکەیان بە تەنیا و، بە دیاریکراوی بۆ یەکێ لە پۆستەکانی دەستەی بەڕێوەبەر خۆی کاندید ئەکا.
سێیەم، هەڵبژاردنی سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبەری وڵات لە لایەن سەرجەم ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکانی سەرانسەری وڵاتەکەوە ئەنجام ئەدرێ.
بەشی پێنجەم – رێکخستنی کۆبونەوەکان
مادەی چواردەیەم: کۆبونەوەی نۆرەیی
یەکەم، کۆبونەوەی بازنە
یەکەم – ١: دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بازنە بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانی لایەنی کەم مانگی یەکجار یا هەر کاتێکی بە پێویست زانی کۆ ئهبێتهوه.
یەکەم – ٢: ئەنجومەنی بازنە بۆ دانانی بەرنامەی کاری داهاتوی و هەڵسەنگاندنی رادەی ئەنجامدانی کارەکانی ماوەی پێشوی لایەنی کەم هەر ٣ مانگ جارێ کۆئەبێتەوە.
یەکەم – ٣: هەر کات دەستەی بەڕێوەبەر یا سێیەکی ئەندامانی ئەنجومەنی بازنە بە پێویستیان زانی بۆ تاووتوێکردنی پرسێکی گرنگ بۆیان هەیە داوای کۆبونەوەی ئەنجومەن یا کۆبونەوەی گشتی سەرجەم هەڵسوڕاوانی بازنەکەیان بکەن.
دوەم، کۆبونەوەی وڵات
دوەم – ١: دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانی لایەنی کەم مانگی جارێ یا هەر کاتێکی بە پێویستی زانی کۆ ئهبێتهوه.
دوەم – ٢: ئەنجومەنی وڵات بۆ دانانی بەرنامەی کاری داهاتوی و هەڵسەنگاندنی رادەی ئەنجامدانی کارەکانی ماوەی پێشوی لایەنی کەم هەر ٣ مانگ جارێ کۆئەبێتەوە.
دوەم – ٣: هەر کات دەستەی بەڕێوەبەر یا سێیەکی ئەندامانی ئەنجومەنی وڵات بۆ تاووتوێکردنی پرسێکی گرنگ بە پێویستیان زانی بۆیان هەیە داوای کۆبونەوەی گشتی سەرجەم هەڵسوڕاوەکانی وڵاتەکەیان بکەن.
سێیەم، بازنهوان، لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وڵات دا نوێنهرایهتی بازنهکهی ئهکا. ئەشێ لە بری بازنەوان هەر ئەندامێکی تری دەستەی بەڕێوەبەر (یا ئەنجومەن) بەشدار بێ.
چوارەم، لە کۆبونەوەکانی دەستەی بەڕێوەبەر و ئەنجومەنەکان دا کار بە سەرەتای "سەرکردایەتی بە کۆمەڵ" ئەکرێ و، بڕیارەکان بە پێی سەرەتای "زۆرایەتی رەها" ئەدرێ.
مادەی پانزەیەم: کۆبونەوەی فراوان
یەکەم، دەستەی بەڕێوەبەری وڵات لە یەکێ لەو حاڵەتانەدا، کە لە خوارەوە دیاری کراون، ئەگەر بە پێویستی زانی، یان لە سەر داوای سێیەکی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکانی، بۆی هەیە داوای کۆبونەوەی فراوان، کۆنفرەنس، راپرسی، بکا لە سەر یەکێ لەم ئاستانە:
یەکەم – ١: ئاستی سەرجەم دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکانی وڵاتەکەی.
یەکەم – ٢: ئاستی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی بازنەکانی وڵاتەکەی.
یەکەم – ٣: ئاستی سەرجەم هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە وڵاتەکەی دا.
یەکەم – ٤: ئاستی تێکڕای جەماوەی رەوەندی کوردی.
دوەم، حاڵەتەکان، بۆ یەکێ لەم کارانە:
دوەم – ١: سازدانی رەوەندی کوردی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی وڵاتەکەی خۆیان دا بۆ دەنگدان بە کاندیدێکی کوردستانی بۆ شارەوانی، پارلەمانی وڵات، پارلەمانی ئەوروپی.
دوەم – ٢: سازدانی رەوەندی کوردی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان و پشتیوانی لە لیستی گۆڕان.
دوەم – ٣: سازدانی رەوەندی کوردی بۆ پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی کوردستان لە پێناوی خواستە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری.. یەکانی.
مادەی شانزەیەم: رەوتی کۆبونەوەکان
یەکەم، نەریتی سیاسی لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان دا، وا پێویست ئەکا لە کۆبونەوەکان دا دەربڕینی بیروبۆچون و گفتوگۆ، هەرچۆنێ بێ، ئازاد بێ، بەڵام بریندارکەر نەبێ، گوێ لە یەکتری بگرن، رێگە بە یەکتری بدەن بە راشکاوی قسەکانی خۆیان بکەن، رێز لە بیر و رای جیاوازی یەکتری بگرن، بەڵام ئەبێ پارێزگاری لە تایبەتمەندی و نهێنیبونی هەندێ باس و بابەت و رەئی بکەن.
دوەم، هەر ئەندامێ بە پێچەوانەی ئەمەوە رەفتاری کرد لێپرسینەوەی لە گەڵ ئەکرێ.
بەشی شەشەم – رێگاکانی پەیوەندی
مادەی حەفتدەیەم: رێکخستنی پەیوەندیەکان
یەکەم، ئەنجومەنی بازنە و ئەنجومەنی وڵات
یەکەم – ١: هەمو بازنەوانەکان ئەندام ئەبن لە ئەنجومەنی وڵات دا.
یەکەم – ٢: دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بازنە پەیوەندی لە گەڵ دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات ئەبێ.
دوەم، ئەنجومەنی وڵات و ئەنجومەنی وڵاتەکانی تر
دوەم – ١: ئەنجومەنی وڵات بۆی هەیە لە گەڵ ئەنجومەنی وڵاتەکانی تر هاوئاهەنگی و هاوکاری، کاری هاوبەش بکەن.
دوەم – ٢: ئەنجومەنی ئەو وڵاتانەی نزیکن لە یەکتری ئەگەر بە پێویستیان زانی بۆیان هەیە بۆ دانانی پلانی کاری هاوبەش کۆبونەوە یا کۆنفرەنسی هاوبەش ببەستن.
سێیەم، ئەنجومەنی وڵات و دامەزراوەکانی گۆڕان لە کوردستان
سێیەم – ١: دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات پەیوەندیەکانی لە گەڵ دامەزراوەکانی گۆڕان لە کوردستان لە رێگەی ژوری رەوەندی کوردیەوە رێک ئەخات.
سێیەم – ٢: ژوری رەوەندی کوردی، پەیوەندیەکانی دامەزراوەکانی گۆڕان لە کوردستان لە گەڵ دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنەکانی هەندەران رێک ئەخات.
سێیەم – ٣: دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات، بۆ هەر بابەتێکی پەیوەندیدار بە خۆی، ئەتوانێ هاوئاهەنگی و راوێژ لە گەڵ ژورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بکا.
بەشی حەوتەم - بابەتی گشتی
مادەی هەشتدەیەم: راگەیاندنی رۆژنامەوانی
یەکەم، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بازنە پاش راوێژ (بە ئەنجومەنی وڵاتەکەی) بۆی هەیە لە کاتی پێویست دا رونکردنەوە لە سەر هەندێ پرسی پەیوەندیدار بە ناوچەکەیانەوە بدا.
دوەم، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات پاش راوێژ (بە ژوری رەوەندی کوردی) بۆی هەیە لە کاتی پێویست دا رونکردنەوە لە سەر هەندێ پرسی پەیوەندیدار بە وڵاتەکەیانەوە بدا.
مادەی نۆزدەیەم: دوان لە بۆنە گشتیەکان دا
سەرۆک، یان هەر ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەر (ئەنجومەنی بازنە/ ئەنجومەنی وڵات) کە لە لەلایەن دەستەکەوە راسپێردرا بێ، بۆی هەیە لە بۆنە گشتیەکان دا، لە چوارچێوەی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و پەیام و هەڵوێست و لێدوانە فەرمیەکانی، بەنوسراو یان بە زارەکی، هەڵوێست و ئامانجەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوە گشتیەکانی کوردستانیان هەندەران دا رون بکاتەوە.
مادەی بیستەم: ڕێکەوتنی سیاسی
دەستەی بەڕێوەبەری (ئەنجومەنی بازنە/ ئەنجومەنی وڵات) بۆی نیە رێککەوتنی سیاسی و یاداشتی هاوبەش لە گەڵ هیچ لایەنێکی سیاسی دا ئیمزا بکا.
مادەی بیستویەکەم: جێگرتنەوە
ئەگەر سەرۆکی (ئەنجومەن/ بازنەوان) یا ئەندامێکی هەڵبژێردراوی دەستەی بەڕێوەبەری (ئەنجومەنی بازنە/ ئەنجومەنی وڵات) لە بەر هەر هۆیەک ئەرکەکانی بە جێ نەهێنا بە یەکێ لەم دو رێگایە شوێنەکەی پڕ ئەکرێتەوە:
یەکەم، بە دانانی ئەو کاندیدەی کە لە هەڵبژاردن دا دوای ئەو زۆرترین دەنگی هێناوە،
دوەم، ئەگەر ئەوە لە لایەن زۆرایەتی ئەندامانی ئەنجومەنی (بازنە/ وڵات) ەوە نەپەسەندێنرا ئەوسا دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە هەمان رێوشوێنی کە لە سەرەوە باس کراوە ئەنجام ئەدرێ.
مادەی بیستودوەم: ماوەی کارایی
ماوەی کارکردنی دەستەی بەڕێوەبەری نوێ ئەوپەڕی دوانزە مانگ ئەبێ و، هەڵبژاردنی داهاتوی دەستەی بەڕێوەبەر دوای دوانزە مانگ دوبارە ئەبێتەوە.