دوێنێ یه‌کشه‌ممه 2012/2/5 له ئه‌نجامی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆك کۆماری نوێ له وڵاتی فینله‌ندا به ڕێوه‌چو به ڕێژه‌ی 68.9% ده‌نگه‌کان کۆتایی پێهات، پارتی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی (ساوڵی نیینیستۆ) توانی به رێژه‌ی 62.6% ده‌نگه‌کان بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بکا وبه‌رامبه‌ر به کاندیدێکی پارتی سه‌وز ( پێکا هاڤیستۆ) که به ڕێژه‌ی 37.4% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك کۆماری فینله‌ندا به دوو قۆناغ به ڕێوه‌چو، له قۆناغی یه‌که‌مدا هه‌ردو پاڵێوراو (ساوڵی نیینیستۆ و پێکا هاڤیستۆ) که زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیان به ده‌ست هێنا بۆ قۆناغی کۆتایی سه‌رکه‌وتن
بۆ ماوه‌ی 6 ساڵی تر هه‌ڵبژاردنی دوانزه‌مین سه‌رۆك کۆماری فینله‌ندا (ساوڵی نیینیستۆ) ی سه‌ر به (پارتی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی- کۆکۆموس) له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیاره به‌رپرسیاریه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی له پێناو زیاتر به‌شداری وڵاته‌که‌ی بۆ پارێزگاری کردن له ئاشتی وسه‌قامگیری و کۆنترۆڵ کردنی قه‌یران وبهگژاچونهوهی تاوان ده‌رحه‌ق به مرۆڤایه‌تی وپارێزگاری کردن له مافه‌کانی مرۆڤ بێت
له‌سه‌ر ئاستی یه‌کێتی ئه‌وروپا، چاودێری کردنی زیاتری ناوچه‌ی دراوی ئێورۆ و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی تری گونجاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران کێشه ئابوریه‌کان
له ناوخۆشدا، هه‌وڵدانی زیاتر بۆ گه‌شه‌کردن و پێشه‌وه‌چونی باری ئابوری وڵات و که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری
و باشکردنی پێگه‌ی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان
وڵاتی فینله‌ندا ناسراوه به وڵاتێکی دیموکرات ونوێنه‌رایه‌تی کردن به سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی ونیو سه‌رۆکایه‌تی وفره حیزبی، به‌پێی ده‌ستور سه‌رۆک کۆماری فینله‌ندا پایه بڵند وبه‌رپرسیاره له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه (جگه له کاروباری یه‌کێتی ئه‌وروپا) که ئه‌م به‌رپرسیاره‌تیه به هاوکاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه ده‌چێت
ئه‌و هێزو ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که ده‌که‌وێته ده‌ستی سه‌رۆك کۆمار ئه‌وه‌یه (سه‌رکردایه‌تی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان وده‌رکردنی مه‌راسیم ودامه‌زراندنی به‌رپرسه باڵاکانی وه‌ك دادوه‌رانی دادگاکانی باڵا)، سه‌رۆك کۆماری فینله‌ندا بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ڕاسته‌وخۆ له هه‌ڵبژاردنی تیابه‌ت له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت