سبه‌ی
ئه‌مڕۆ 6ی کانونی یه‌که‌م سه‌ربه‌خۆیی فینله‌ندا پێ ده‌نێته 94 ساڵه‌وه، ئه‌ویش پاش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری روسیا له 6ی کانونی یه‌که‌می 1917 په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی فینله‌ندای دا و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکاتی روسیا هاته‌ده‌ره‌وه
فینله‌ندا تا ساڵی 1800 به‌شێکبوه له وڵاتی سوید، به‌ڵام له ساڵی 1809ه‌وه که‌وتوه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌تی روسیا پاشان بو به ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمی، تا ساڵی 1917 سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند، له ماوه‌کانی رابردوشدا دوچاری چه‌ندین شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌ره‌کی بوه‌ته‌وه، له ساڵی 1939دا له دژی یه‌کێتی سۆفیه‌تی ئه‌وکات که‌وتوته شه‌ڕه‌وه، که به شه‌ڕی زستان ناوده‌برا
له جه‌نگی جیهانی دوه‌میشدا دوباره له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌تدا که‌وتوه‌ته‌وه شه‌ڕه‌وه، که به جه‌نگی به‌رده‌وام ناوده‌برا، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌وه فینله‌ندا 11%ی خاکه‌که‌ی له‌ده‌ستداوه‌و تائێستاش ئه‌و به‌شه‌ی خاکه‌که‌ی وه‌ک ناوچه‌یه‌کی دابڕاو ماوه‌ته‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر وڵاته‌که‌ی
فینله‌ندا وڵاتێکی کۆماری په‌رله‌مانیه و حکومه‌تێکی ناوه‌ندی هه‌یه‌و باره‌گای سه‌ره‌کی له هێلیسێنکی پایته‌خته، 336 ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌یی و شاروشارۆچکه‌ی هه‌یه و دانیشتوانه‌که‌ی 5،4 ملیۆن که‌سه، له فراوانی روبه‌ڕدا هه‌شته‌مین وڵاتی ئه‌وروپایه
هه‌روه‌ک له ساڵی 1955ه‌وه بوه به ئه‌ندامی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و له ساڵی 1969ه‌وه ئه‌ندامی رێکخراوی هاوکاری و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوریه و له ساڵی 1995ه‌وه ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپایه