keskiviikko 23. tammikuuta 2013

راگەیاندنی قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەندەران

پاش تەواوکردنی پرۆسەی ئامادەسازی ‌و ئامادەکردنی تۆماری هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرکەوتویی لە هەندەران ‌و بڵاوکردنەوەی رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (4) بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی (دەستەی بەڕێوەبەر)ی ئەنجومەنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەندەران، ژوری هەڵبژاردن ئاگاداری سەرجەم هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات بەوشێوەیەی لە بڕگەی چوارەمی مادەی یانزەیەمی رێنمایی بنەڕەتی ژمارە (4)دا هاتوە، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات بە دو قۆناغ ئەنجام ئەدرێ:

قۆناغی یەکەم: هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکان.

قۆناغی دوەم: هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی وڵات.

قۆناغی یەکەمی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بەمشێوەیە دەبێ:

 1-لە رۆژانی (24/1/2013 - 31/1/2013) وادەی خۆکاندیدکردن کراوە دەبێ
2- رۆژی (1/2/2013 – 3/2/2013) وادەی دەنگدانە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکان.

بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە قۆناغ‌و شێوازی خۆکاندیدکردن‌و دەنگدان، سەردانی ماڵپەڕی ژوری هەڵبژاردن تایبەت بە دەنگدان بکەن بەم ئەدرێسە: (www.helbijardin.com)
بەو هیوایەی لە رێگەی زۆرترین بەشداریەوە هەڵبژاردنێکی سەرکەوتو پێشکەش بکەن.
ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان
22ی